ئێمە لە تیکۆتایم، خاوەنی ئەزموونێکی درێژخایەنین لە بواری بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکانی کۆمپانیا و دامەزراوە حکوومییەکاندا.
سیستەمی تیکۆتایم بەرهەمێکی ناوازەیە بۆ بواری بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان، کە بە ئامانجی سادەکردنەوە و بەرزکردنەوەی کارایی کاری کارگێڕی پەرەی پێدراوە.
ئامانجی سەرەکی ئێمە بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیای ڕۆژ، سیستەمی بەڕێوەبردنی دەوام و مۆڵەتەی کارمەندان بە شێوەیەکی بنەڕەتی بگۆڕین.
ئێمە هەوڵدەدەین چارەسەرێکی یەکگرتوو و بێ ئاڵۆزی پێشکەش بکەین کە بەڕێوەبردنێکی ورد، ژیرانە و کارامە بۆ کۆمپانیا و دامەزراوەکان دابین بکات.
بە کەمکردنەوەی تێچووەکان و زیادکردنی کارایی، دڵنیایی دەدەین کە تیکۆتایم باشترین هاوبەشی ئێوە دەبێت بۆ بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی هێزی کارتان
تیکۆتایم: چارەسەرێکی تایبەتمەند بۆ پێداویستییەکانی کۆمپانیا و دامەزراوە بجوک و مامناوەندەکان
ئەوەی تیکۆتایم لە چارەسەرەکانی تر جیا دەکاتەوە، لە تێگەیشتنی قووڵی ئێمەدایە بۆ ژینگەی کار و پێداویستییە ناوخۆییەکان. سیستەمەکانی ئێمە لەلایەن تیمی پڕ ئەزموونمانەوە پەرەی پێدراوە، بە ڕاوێژکاری شارەزایانی بواری کارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەکان، بە جۆرێک کە لەگەڵ ڕەوتی کار و یاساکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بگونجێت. ئەمەش دڵنیایی دەدات کە هەموو بەشێکی تیکۆتایم بە تەواوی و بە شێوەیەکی کرداری خزمەت بە شێوازەکانی بەڕێوەبردن لە ناوچەکەدا دەکات.
سەرباری گونجاندنی تەواو، تیکۆتایم نەرمییەکی بێسنوور بۆ بەکارهێنەرانی دابین دەکات. ئێوە دەتوانن بە ئاسانی یاسا، ڕێنماییەکان، شێوازی کارکردن ڕێکبخەن.
بە بەکارهێنانی سادە، تیکۆتایم دەستڕاگەیشتن بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بۆ هەمووان ئاسان دەکات. هەروەها، بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی و پاڵپشتی، ئێمە پاڵپشتی تەکنیکی بێبەرامبەر پێشکەش بە هەموو کڕیارە بەڕێزەکانمان دەکەین.
هەموومان دەمانەوێت ئەو سیستەمانەی بەکاریان دەهێنین، تەواو بەهێز و پارێزراوبن. بەرهەمەکانی ئێمە بە بنەڕەتەکانی ISO 15408 دروستکراون. نهێنیکردن (encryption)ی AES256 جێبەجێ دەکرێت، واتە هیچ زانیارییەک بەهیچ شێوەیەک نابینرێت و ناشکێندرێت. جگە لەوە بەرهەمەکانمان پشتگیریی (2FA) دەکەن. تایبەتمەندییەکان زۆر لەوە زیاترن!
بە کەمکردنەوەی تێچووەکان و باشترکردنی کارایی، سیستەمەکانمان بوونەتە هۆی بەڕێوەبردنێکی وردتر و ژیرانەتر بۆ کڕیارەکانمان. ئەمەش وایکردووە کاتێکی زۆرتر بۆ پەرەپێدانی کارەکانیان بمێنێتەوە و گەشەیەکی بەرچاو بە دەستبهێنن.
بە ئاسانی دەتوانیت لە نزیکەوە بەرهەمەکانمان تاقیبکەیتەوە