گەڕانەوە بۆ سەرەوە

داواکاریی ڕاوێژ

تکایە بۆ داواکردنی تاقی کردنەوە ، فۆڕمەکەی خوارەوە پڕ بکەنەوە.

هاوکارەکانمان لە زووترین کاتدا پەیوەندیتان پێوە دەکەن.

پرسیارە دووبارەبووەکان

چ جیاوازییەک لە نێوان تیکۆتایم و سیستەمەکانی تری هاتن و دەرچووندا هەیە؟

سیستمی هاتن و دەرچوونی تیکۆتایم بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە لەگەڵ پێداویستیی کۆمپانیا و دامەزراوە و بزنسە بچووکەکاندا بگونجێت. گرنگ نییە کارەکەتان لە چ بوار و پیشەسازییەکدایە، تیکۆتایم دەیەوێت ئێوەش بتوانن بەبێ سنووردارکردنی ژمارەی کارمەندان،سیستەمی هاتن و دەرچوون بەکاربهێنن، تەنانەت ئەگەر ئامێری فیزیکیی هاتن و دەرچوونیشتان نەبێت.

بە پێچەوانەی زۆربەی سیستمە کلاسیکەکانەوە کە پێویستیان بە هاردوێری گرانبەها هەیە، تیکۆتایم ئەم دەرفەتەی ڕەخساندووە کە لە ڕێگەی GPS و بلوتوسەوە، هاتن و دەرچوونی کارمەندان بە سادەیی و بەبێ ئامێر تۆمار بکرێت.

هەروەها، تیکۆتایم خاوەنی چەندین تایبەتمەندیی پێشکەوتووە کە لە نەرمەکاڵاکانی تری هاتن و دەرچوون جیای دەکاتەوە، لەوانە:

  • توانای تۆمارکردنی هاتن و دەرچوونلە هەر شوێنێکەوە بە بەکارهێنانی GPS و بلوتوس

  • بەڕێوەبردنی کارکردن لە دوورەوە و ئەرکەکان  بەبێ پێویستی بە ئامێری فیزیکی

  • پشتگیریکردن لە ئامێرە بایۆمەترییە باوەڕپێکراوەکانی وەک ZK، Virdi و Suprema

  • ڕاپۆرتی گشتگیر و پێشکەوتوو بۆ شیکردنەوەی ئەدای کارکردنی کارمەندان

  • توانای یەکخستنی لەگەڵ نەرمەکاڵاکانی تری تایبەت بە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان و مووچە

  • نوێکردنەوەی مانگانە و پەرەپێدانی بەردەوامی تایبەتمەندییەکان

ئایا ئەم سیستەمە تەنها هاتن و دەرچوون تۆمار دەکات، یان تایبەتمەندیی دیکەشی هەیە؟

نەخێر، سیستمی تیکۆتایم جگە لە تۆمارکردنی هاتن و دەرچوونی کارمەندان، چەندین تایبەتمەندیی بەرفراوانی بۆ بەڕێوەبردنی هاتن و دەرچوونی ڕێکخراوەکان تێدایە، لەوانە:

  • بەڕێوەبردنی شەفتەکانی کار، ئۆڤەرتایم و مۆڵەتەکان

  • کۆنترۆڵکردنی ئامادەبوونی کارمەندان لە شوێنی کار لە ڕێگەی GPS و بلوتوسەوە

  • بەڕێوەبردنی داواکارییەکانی ئەرک  و کارکردن لە دوورەوە

  • پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی شیکاری دەربارەی ئەدای کارکردنی کارمەندان

  • توانای تۆمارکردنی هاتن و دەرچوون بە شێوەی دەستی لە بارودۆخی تایبەتدا و پشتڕاستکردنەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرەوە

  • نامەبەری ناوخۆیی ڕێکخراوەیی بەبێ پێویستی بە کڕینی پانێڵی کورتەنامە (SMS)

  • توانای ئاگادارکردنەوەی سەرجەم کارمەندان لە ڕێگەی نامەبەری ناوخۆییەوە، وەک ناردنی پیرۆزبایی، بیرخستنەوەی تۆمارکردنی هاتن و دەرچوون ، ئاگاداریی مۆڵەت و پەیامە ڕێکخراوەییەکانی تر، بەبێ پێویستی بە ناردنی کورتەنامە و پێدانی تێچووی زیادە.

ئایا ئەم سیستمە دەتوانێت لەدەرەوەی ئۆفیس هاتن و دەرچوونی کارمەندان بەڕێوەببات ؟

بەڵێ، سیستمی تیکۆتایم بە تەواوەتی پشتگیری لە بەڕێوەبردنی هاتن و دەرچوون کارمەندان لەدەرەوەی ئۆفیس دەکات. بەڕێوەبەران دەتوانن مۆڵەتی دەرەوەی ئۆفیس بۆ هەندێک لە کارمەندان دەربکەن، تاوەکو بتوانن هاتن و دەرچوونی خۆیان لە هەر شوێنێکەوە تۆمار بکەن. ئەم تۆمارکردنە پێویستی بە پشتڕاستکردنەوەی بەڕێوەبەر هەیە و لە ئەگەری پەسەندکردنیدا، لە ڕاپۆرتەکانی هاتن و دەرچوونیاندا هەژمار دەکرێت.

 
ئایا توانای بەکارهێنانی پەنجەمۆر، ناسینەوەی دەموچاو، یان پشتڕاستکردنەوەی بایۆمەتری هەیە؟

بەڵێ، سیستمی تیکۆتایم پشتگیری لە ئامێرە بایۆمەترییە باوەڕپێکراوەکانی وەک ZK، Virdi و Suprema دەکات. ئەم ئامێرانە شێوازەکانی پشتڕاستکردنەوەی ناسنامە وەک پەنجەمۆر و ناسینەوەی دەموچاو، بۆ کۆنترۆڵکردنی وردتری هاتن و دەرچوون کارمەندان بەکاریدەهێنن. هەروەها، توانای تۆمارکردن و هاوکاتکردنی زانیارییەکانی هاتن و دەرچوون بایۆمەتری لەگەڵ سیستمی تیکۆتایم هەیە.

 
 
سیستمی تیکۆتایم چی جۆرە ڕاپۆرتانێک پێشکەش بە بەڕێوەبەری کار دەکات؟

بەڕێوەبەران دەتوانن لە ڕێگەی داشبۆردی بەڕێوەبردنەوە ڕاپۆرتی جۆراوجۆر ببینن و دایانبەزێنن، لەوانە:

  • ڕاپۆرتی هاتووچۆی کارمەندان بە وردەکارییەوە

  • ڕاپۆرتی ڕێژەی دواکەوتن، ئۆڤەرتایم و مۆڵەتەکان

  • پێداچوونەوە بە دۆخی هاتن و دەرچوون لە شەفتە جیاوازەکاندا

  • ڕاپۆرتی تۆمارکردنی هاتن و دەرچوونی کارمەندان لەدەرەوەی ئۆفیس و ئەرکەکان

  • توانای دەرکردنی ڕاپۆرتەکان بە فۆرماتی فایلی PDF و Excel

ئایا سیستەمەکە بە زمانی دیکەش بەردەستە؟ بۆ نموونە، ئینگلیزی؟

بەڵێ، سیستمی تیکۆتایم بە شێوەی فرەزمان دیزاین کراوە و پشتگیری لە زمانی جیاواز دەکات، لەوانە ئینگلیزی و فارسی. بەکارهێنەران دەتوانن زمانی دڵخوازی خۆیان لە ڕێکخستنەکانی سیستمەوە هەڵبژێرن.

 
ئایا بەکارهێنانی سیستەمەکە ئاسانە یان پێویستی بە فێرکاریی تایبەت هەیە؟

تیکۆتایم بە ڕووکارێکی سادە و بەکار‌ینانێکی ئاسان دیزاین کراوە، بە شێوەیەک کە بەڕێوەبەران و کارمەندان دەتوانن بە ئاسانی تایبەتمەندییەکانی بەکاربهێنن. سەرەڕای ئەمەش، بەڵگەنامەی فێرکاری و ڤیدیۆی ڕێنمایی بۆ بەکارهێنەران بەردەستە، تا لە کاتی پێویستدا، لەگەڵ شێوازی کارکردنی سیستەمەکە ئاشنا بن.

سیستمی تیکۆتایم خاوەنی پشتگیریی پیشەیی و بەردەوامە. بەکارهێنەران دەتوانن لە ڕێگەی ئەم شێوازانەی خوارەوە لەگەڵ تیمی پشتگیری پەیوەندی بکەن:
  • چاتی ئۆنلاین لەناو سیستمەکەدا

  • پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ شارەزایانی پشتگیری

  • ناردنی تکت لە ڕێگەی پانێڵی بەکارهێنەرەوە

  • دەستڕاگەیشتن بە بەڵگەنامە فێرکارییەکان و ڕێنماییە ڤیدیۆییەکان

  • یاریدەدەری هۆشمەندی “موچێت” بۆ وەڵامدانەوەی خێرای پرسیاری بەکارهێنەران

  • بۆتی فەرمی و تایبەت لە چات جی‌پی‌تی (chatGPT)دا بۆ ڕێنمایی ئۆتۆماتیکی (بە دەستڕاگەیشتنی خۆڕایی)

تیمی پشتگیریی tikotime هەمیشە لە هەوڵدایە تا باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکات و کێشەکانی بەکارهێنەران لە زووترین کاتدا چارەسەر بکات.

یەکخستن لەگەڵ ئامێرەکانی هاتووچۆ

تۆمارکردنی هاتووچۆ بە ئامێری هاتووچۆ، وەرگرتنی ڕاپۆرتی کارکردن لە سیستمی tikotime

پەیوەستکردنی ئامێری پەنجەمۆر و ناسینەوەی دەموچاو بە tikotime
پشتگیریکردن لە هەموو جۆرە براندە باوەڕپێکراوەکانی هاتووچۆ

بە مۆبایلیش دەکرێت!

تۆمارکردنی هاتووچۆی کارمەندان بە ئەپلیکەیشن،
ڕێگەچارەیەک بۆ تۆمارکردن و بەڕێوەبردنی خەرجییەکان

بە مۆبایلیش دەکرێت!

ورود و خروج پرسنل با اپلیکیشن، راهکاری
برای ثبت و مدیریت هزینه ها

ڕێگاکانی پەیوەندیکردن

7274 132 770 (+964)

سلێمانی

شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود، نزیک شاری پزیشکیی فاروق، ماکۆ مۆڵ، نهۆمی 3، ئۆفیسی ژمارە 21

3092 720 750 (964+)

تەلەفونی پشتیوانی

بەغدا

نهۆمی 3، تەلاری المجمع الوطني‎، شەقامی الصناعة

بەغدا

نهۆمی 3، تەلاری المجمع الوطني‎، شەقامی الصناعة

سلێمانی

شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود، نزیک شاری پزیشکیی فاروق، ماکۆ مۆڵ، نهۆمی 3، ئۆفیسی ژمارە 21

3092 720 750 (964+)

تەلەفونی پشتیوانی